٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٨:٠٦
بۆ یەکەمجار یەکیەتی ئەورووپا تورکیا بە «هێزێکی داگیرکەر» ناو دەبات

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەچێتە خانەی "داگیرکاریەوە".

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕەخنەی توند لە ئامادەبوونی تورکیا دەگرێت لە سووریا و بە هێزێکی داگیرکار ناوزەدی دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا راگەیەندراوە کە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی دوایدا لەگەڵ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورووپادا یەکناگرێتەوە.

یەکێتی ئەورووپا ئەوەشی خستۆتەڕوو "تورکیا لە باکووری سووریا جموجووڵی هێزەکانی بەردەوام دەکات و ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەون جێی تێڕامان و رەخنەیە".

ئەمە یەکەمجارە دەوڵەتی تورکیا لە سووریا وەک داگیرکەر لە لایەن کۆمسیۆنی ئەورووپاوە بە فەرمی بناسێنرێت.

342/